بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری کوردستان واچ ڕاپۆرتی دا کە دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێش لە ساڵی 2026 دوور لەچاوەڕوانییە و هۆکاری سەرەکی ئەو ڕاگرتنە درێژخایەنەی، کۆمەڵیک کێشەی دارایی و مافی نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتیەکان، حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەغدا وەسف کراوە. بە گوێرەی ئەم راپۆرتە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان داوای پێدانەوەی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری قەرزی ڕابردوویانن. هەروەها ئەوان جگە لە تێچووی وەبەرهێنانی هەر بەرمیل (نزیک بە 16 دۆلار)، داواکاری وەرگرتنی 2 بۆ 3 دۆلار زیاتر بۆ تێچووەکانی گواستنەوە دەکەن و لەسەر تۆماری نووسراوی ڕێککەوتن دەکەن.
ئەو گۆڤارە جەختی کردووە کە حکومەتی ناوەندی لە باری مافییەوە ناتوانێت ئاوەها بەڵێنێک بە بێ چاکسازی یاسای بودجە لە ئەستۆ بگرێت؛ کارێک کە بە پێی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی سەرتاسەری تا دوو مانگی دیکە، لە کردەوەدا مومکین نیە.
هەروەها لە ئێستادا، کۆمپانیا چالاکییەکانی هەرێم ڕازی بە دۆخی ئێستا نین، چونکوو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی ئێستا لەگەڵ هەولێر سوودێکی نەگۆڕ و باش دەست دەخەن.
کوردستان واچ وا دەگاتە ئەنجام کە هەر جۆرە ڕێگاچارەیەکی ڕاستەقینە بە بودجەی 2026 ەوە گرێی خواردووە، بابەتێک کە تەنیا دوای هەڵبژانردەکانی 11 ی نۆڤەمبەر و دەسپێکی کاری پەرلەمانی نوێ دەخرێتە دەستووری کارەوە.

گۆڤاری کوردستان واچ ڕاپۆرتی دا کە دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێش لە ساڵی 2026 دوور لەچاوەڕوانییە.
Your Comment